سودانی سەردانی بەریتانیا دەکات

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سەردانی بەریتانیا دەکات، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پادشای بەریتانیا و سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، محەمەد شیاع سودانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی سەرۆک وەزیرانی بریتانیادا سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتو دەستپێدەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە: لە سەردانەکەدا زنجیرەیەک کۆبونەوە و دیدار ئەنجامدەدات، کە دیارترینیان دیداری پاشای بەریتانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه‌، جگە لەوەی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.

ئەمەش هەیە: سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی پەرەپێدانی دەرفەتەکانی هاوکاری نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتو دێت، کە تیایدا واژۆکردنی ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبوارە جیاجیاکاندا بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئابوری و وەبەرهێنان و ئەمنیدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا