مانچستەر یونایتد بە شێوازی راستەوخۆ دەستبەرداری رۆناڵدۆ بوو

وەرزش 5 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتد رایگەیاند، بە رێککەوتنێکی دوو لایەنە، هەردوو لایەنی یانەکە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ رێککەوتون کە ئەو یاریزانە بە شێوازی راستەوخی ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تویتەر، کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتد رایگەیاند:" لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆدا رێککەوتووین کە دەستبەجێ ریزەکانمان جێبهێڵێت، بە فەرمی دەستبەرداری رۆناڵدۆ دەبین".

ئاماژەی بەوەشداوە:" یانەکە سوپاسی رۆناڵدۆ دەکات بۆ هەموو کارەکانی، توانی لە ٣٤٦ دەرکەوتندا ١٤٥ گۆڵ لەگەڵمان تۆماربکات، هیوای باشی بۆ خۆی خێزانەکەی دەخوازین".

کارگێڕی مانچستەر یونایتد دەڵێت:" لە ئێستادا بە هەموومان سەرنجمان لەسەر ئەوەیە کە لە ژێر سەرکردایەتی ئێریک تین هاگدا بەردەوامی بدەین بە پێشکەوتنەکانمان تا لە گۆڕەپاندا سەرکەوتوو بین".

ئەم بڕیارەی مانچستەر یونایتد دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا رۆناڵدۆ لە میانی چاوپێکەوتنێک کە لەگەڵ پیێرس مۆرگانی میدیاکار و پێشکەشکاری بەڕیتانی ئەنجامیدا، بە توندی هێرشی کردە سەر یانەکە و خودی تین هاگیش، کە ئەمەش کاردانەوەی مانچستەر یونایتدی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا