نزیکەی ٢١ ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆریی ئاوی
ئیفراز سێیهەولێر خەرجدەکرێت و سبەی دەستبە گۆڕینی دەکرێت.
وەزرەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
رایگەیاند:" بە
مەبەستی چارەسەری ڕیشەیی بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەنەبوونەوەی گرفتی شكانی بۆریی
پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر، حکومەتی هەرێم رەزامەندی پیشاندا بە
خەرجکردنی ٢٠ ملیار و ٨٤٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار و ٦٠٠ دینار و سبەی یەکشەممە، قۆناغی
یەكەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆرییەكە دستپێدەكات و تیمێكی ئەندازیارانی سەر بە وەزارەتی
شارەوانی و گەشتوگوزاریش سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پرۆژەی ئیفرازی سێ ٪٤٠ ئاحوی خواردەوە بۆ
دانیشتووانی شاری هەولێڕ دابین دەکات، بەهۆی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر بۆرییەكە،
چەند جارێك بۆرییەكە دەشكا و بۆ ماوەیەك بەشێكی زۆری دانیشتیوانی شاری هەولێر بێ
ئاو دەبوون".