هونەرمەند ماهیر حەسەن
رایگەیاند، ئەوەی
ڕۆی لە سلێمانی كردبێت چەندین یادگاری جوانی لەگەڵ سەرچناردا هەبووه.
هونەرمەندی بواری کۆمیدیا ماهیر
حەسەن لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە:" ڕێز و دەستخۆشی
بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت رەسەنایەتی بگەڕێننەوە بۆ سروشت و جوانی سەرچنار، ئەو سەرچنارەی
كە نەك تەنها خه ڵكی شارە حەیاتەكه یادگاری جوانی لەگەڵدا هەبووه، بەڵكو ئەوەی ڕۆی
لەم شاره كردبێت چەندین یادگاری جوانی لەگەڵدا هەبووه ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پاراستنی
سروشتی سەرچنار ئەركی هەموولایەكمانه، دووباره دەستخۆش بۆ هەموو بڕیارێكی جوان و بوێر
بۆ گەڕاندنەوەی رەسەنایەتی جوانی دابونەریتی بەرزی كوردەواری ".
ئەو هونەرمەندە
دەشڵێت:" خۆزگە لەگەڵ ئەمەشدا بیر لەوه دەكرایەوه كارێك بكرایە كه سەرچنار
هیچ كات بێ ئاو نەبووایه، وابزانم كارێکی زۆر گرانیش نییه، دواتر سەرچنار بكرایە
بە شوێنێکی گەشتیاری سەرنجڕاكێش، به شێوازێک تام و رەنگی كوردەواری پێوه بێت
".