بابەتە
سەرەکیەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی
ئەنجومەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە دەباشان کۆبونەوە.
لێدوانی فەرمی: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی
كۆبونه‌ته‌وه و بڕیاریداوه كه رێوشوێنه‌كان به كاتی راده‌گیرێت و لیژنەیەکی تایبەت
بەو کێشەیە پێکدەهێندرێت.
ئەوەشی وت: له
ئه‌مڕۆوه شۆفێرانی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قام،
به‌ڵام ده‌بێت پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
هاوکات: بڕیاردرا
ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی رابردودا دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەگەر تاوانی پێ نەکرابێت
دەدرێنەوە خاوەنەکانیان.
ئەوەشی خستەروو: یاساکان بەسەر هەموو کەس و ئۆتۆمبێلێک وەکو خۆی
جێبەجێ دەکرێت و هەموان دەبێت پابەدبن.
وتیشی: ''داوا
دەکەین کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی هەولێر، دهۆک و سۆرانیش چارەسەر بکرێت.''
ئاماژەی
بەوەشکرد: رێگە نادرێت کڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە بکرێت یاخود لە سنورەکانەوە داغڵ بکرێت تاوەکو لە لیژنەکەوە بڕیارێک دەردەچێت.