رۆژی پێنجشەممە هەسارەیەکی بچووک لە زەوی نزیک دەبێتەوە

هەمەرەنگ 24/01/2023

Alternate Text

زانایەکی فەلەکناسی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو هەسارەیەکی بچووک لە زەوی نزیک ببێتەوە و دووری نێوانیان تەنها چەبد هەزار کیلۆمەترێک دەبێت.

گینادی بۆریسۆف، زانای فەلەکناسی رووسی باسی لەوەکردووە:" ئەو هەسارەیەی بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لەو زەوی نزیک ببێتەوە پانتاییەکەی پێنج تا شەش مەترە و بەشێک لە دانیشتووانی زەوی دەتوانن بە لەرێگەی تەلیسکۆپەوە بیبینن ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەهۆی ئەوەی هەسارەکە بچووکە هیچ مەترسییەک بۆ دانیشتووانی سەر زەوی دروست ناکات، بەڵکو تەنها ئەو هەسارانە مەترسی دروست دەکەن کە پانتاییەکەیان لە ١٥٠ مەتر زیاترە ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا