کۆمسیۆن ماوەی ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردن ئاشکراکرد

کوردستان 25/01/2023

لەلایەن: lawan

Alternate Text

سەرۆکی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد، ماوەی هەشت مانگ بۆ ئامادەكاری پێویستە بۆ ئامادەكاری هەڵبژاردنی پرەمنی كوردستن و نزیكەی 25 ملیۆن دۆلاریش بودجە پێویستە.
هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئەگەر تۆماری بایۆمەتری و تەكنۆلۆجیا بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەكاربێت، سەرەڕای ئەوەی كە لە پەیڕەوی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكاندا باس لە ماوەی شەش مانگ بۆ ئامادەكاری كراوە، پێدەچێت هەشت مانگ كاتیان پێویست بێت بۆ ئامادەکاری".

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو:" جگەلەوەی پێویستان بە ماوەی ٨ مانگە بۆ ئامادەکارییەکان، بوودجەی 25 ملیۆن دۆلاریشیان پێویستە بۆ تەواوی پرۆسەکە". 
ئەمەش لە کاتێکدایە، تەواوی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان جەختلەوەدەکەنەوە، کە پێویستە لەماوەی ئەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

برینی گەدە چیە و نیشانەکانی چیین؟

تەندروستی 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا