بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی چارەنووسی
زەوی سایلۆی کۆنی سلێمانی بدرێت، کە ماوەی پێنج ساڵە تەقێندراوەتەوە و بڕیاربوو
بکرێتە پڕۆژەی وەبەرهێنان و گەشتیاری، بەڵام تاکو ئێستا پڕۆژەکە جێبەجێ نەکراوە.
عەزیز رەئوف، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی باسی لەوەکردووە:" ئهنجومهنی شارهوانی سلێمانی رۆژی 1ی 3ی 2023 وهكو دوایین مۆڵهت
بۆ كۆمپانیای هیوا رهئوف دیاریكردووه، بۆ ئهوهی دهستبكات به جێبهجێكردنی
پڕۆژهی شوێنی سایلۆی سلێمانی، ئەگەر تاکو ئەو وادەیە دەست بە جێبەجێ نەکردنی
نەکات مۆڵەتەکەی لێوەردەگیرێتەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" زەوی ئەو
پڕۆژەیە نزیکەی ٥٠٠ هەزارە مەترە و بەهاکەی بە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار
دەخەمڵێندرێت ".