دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ژینگەی کوردستاندا دەڵێت، ژینگەی کوردستان گەورەترین سەرمایەی هەمووانە، دەشڵێت، بڕوایان وایە دەبێت لە تەواوی رۆژەکانی ساڵدا کار بۆ ژینگە بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی نیسان، کە هاوکاتە لەگەڵ ( رۆژی ژینگەی کوردستان) دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
هاونیشتمانیانی به‌ڕێز .. ژینگه‌دۆستانی ئازیز
به‌ناوی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ئێوه‌و له‌خۆمان ده‌كه‌ین كه له 16ی نیسانی هه‌موو ساڵێكدا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رز راده‌گرین به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كان و رێكخراوه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆكان و كه‌رتی تایبه‌ت و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئێمه له‌ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بروامان وایه كه له‌ته‌واوی رۆژه‌كانی ساڵدا كار بۆ ژینگه بكه‌ین و ، له‌رۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ، وێڕای كار‌و چالاكییه ئاساییه‌كانی رۆژانه‌ی ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له‌پارێزگاو ئیداره سه‌ربه‌خۆكان لهرهزامهندییدان و به‌دواداچوون و پشكنین و كه‌یسه‌كانی دادگا‌و پێبژاردن و تێسته‌كانی تاقیگه‌و سه‌پاندنی رووبه‌ری سه‌وزایی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و... هتد ، هه‌ندێك له‌و كارانه‌ی دیكه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ش بخه‌ینه به‌ر دیدی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست كه له‌ماوه‌ی نێوان رۆژی ژینگه‌ی ساڵی پاره‌وه تا رۆژی ژینگه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام دراون وه‌ك :
به‌رده‌وامیی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان و رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان
دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان
په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی میدیای بینراوو بیستراوو خوێنراو.
به‌یه‌كگه‌یاندنی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌تی بیانی و ناوخۆ به‌وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنانی ژینگه‌یی به‌ئاراسته‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌ش وهه‌وا
به‌رده‌وامییدان به‌كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه
كاراكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان
تاوتوێكردنی كێشه ژینگه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
بوون به‌ئه‌ندام له 15 لێژنه‌ی نبشتمانیی تایبه‌ت به‌بواره‌كانی ژینگه له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
به‌شداربوون له‌كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا
واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی له‌یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌زانكۆ حكومیی و ئه‌هلییه‌كان
بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و نامیلكه‌و په‌خشنامه‌ی دیواریی و ده‌ستیی تایبه‌ت به ژینگه‌پارێزیی
ئاشناكردنی كونسوڵخانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌بارودۆخی ژینگه‌و كێشه‌كانی
ناساندنی زیاتری ژینگه به‌هاوڵاتیان له‌ڕێگه‌ی به‌رده‌وامیی رێوڕه‌سمی رۆژی ژینگه‌ی پارێزگاكان
هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئاژانسه جیهانییه‌كانی وه‌ك: جایكا ، ی‌و ئێس ئه‌ید ، یوكه‌ی ئه‌ید ، جی ئای زێد.
هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان
ده‌رچواندنی رێنمایی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی و ده‌ركردنی به‌یانی یاسایی وه‌ك ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه:
هه‌مواركردنی مادده‌ی 42 له‌یاسای ژماره 8ی ساڵی 2008ی پاراستن و چاككردنی ژینگه
ده‌رچواندنی رێنمایی تایبه‌ت به‌دانانی چاودێری ژینگه‌یی بۆ پڕۆژه‌كان
ده‌رچواندنی رێنمایی تایبه‌ت به‌به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی
ده‌رچواندنی رێنمایی تایبه‌ت بهپۆڵێنی پرَۆژهكان و ره‌زامه‌ندیی ژینگه‌یی
ده‌رچواندنی رێنمایی تایبه‌ت به‌پاراستنی چینی ئۆزۆن.
ده‌رچواندنی رێنمایی تایبه‌ت به‌سه‌رچاوه تیشكده‌ره‌كان
ده‌رچواندنی رێنمایی تایبه‌ت به‌خۆپاراستن له‌تیشكی نائایۆنی
ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی نوێی تایبه‌ت به پارێزراوه سروشتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان
دانانی سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته له‌باره‌ی مادده تیشكاوهرهكانهوه له‌فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك.
به‌رده‌وامبوون له‌ئه‌نجامدانی سیمینار‌و كۆڕ‌و وۆڕكشۆپ و پانێڵ و كردنه‌وه‌ی پێشانگای ژینگه‌یی
دابه‌شكردنی ده هه‌زار دانه له‌كتێبی رێبه‌ری ژینگه‌یی بۆ قوتابخانه‌كان به‌هاوكاری ده‌زگای رووانگه.
كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.
وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه له زاخۆ
په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ پلانی ساڵی 2023 ی ده‌سته تایبه‌ت به‌گۆڕانی كه‌ش وهه‌وا.
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاریی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ژینگه‌وه بتوانین تا رۆژی ژینگه له‌ساڵی ئاینده‌دا كار‌و چالاكی باشتر ئه‌نجام بده‌ین بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌كییانه‌ی كه له‌كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتوون به‌و دروشمه‌ی كه‌جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و راستییه‌ی كه ژینگه‌ی كوردستان گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی هه‌مووانه.
ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان