"تووشبووانی تالاسیمیا بێبەرامبەر چارەسەر دەکرێن"

کوردستان 19/04/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بڕیاردراوە تووشبووانی تالایسیمیا لە هەرێمی کوردستان بەبێ بەرامبەر چارەسەر پزیشکییەکان وەربگرن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتی حکومەتی هەرێم بەرامبەر دۆخی تەندروستی تووشبووانی تالاسیمیا و رەچاوکردنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، ئەنجامدانی پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشکییەکانی تووشبووانی ئەو نەخۆشییە لە تەواوی نەخۆشخانەکان حکومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک لە هەرێم، بێبەرامبەر ئەنجامدەدرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەم بڕیارە لەپێناو ئەوەیە کە سەرجەم تووشبووانی تالاسیمیا بە باشترین شێوە و بە خۆڕایی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەت سوودمەندبن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا