دوای سەردانەکەی بۆ سعودییە و دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر
بە لۆریان، لیونێل مێسی داوای لێبوردن لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و
هاوڕێکانی دەکات.
لیونێل مێسی، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یاریزانی
پاریس سانجێران لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام
وتی:" داوای لێبوردن لە ئیدارەی پاریس سانجێرمان و هاوڕێکانم دەکەم کە بەبێ
ئاگادارکردنەوەی یانەکەم سەردانی سعودییەم کردبوو ".
دەشلێت:" ناچار بووم ئەو کارە بکە، لەبەر ئەوەی
گرێبەستم لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری سعودییە هەیە و نەمدەتوانی گەشتەکەم دوابخەم،
چونکە پێشتر گەشتەکەم دواخستبوو ".
لیونێل مێسی باسی لەوەشکردووە:" چاوەڕێی بڕیاری
ئیدارەی پاریس سانجێرمان دەکەم، داوا دەکەم یانەکە هاوڕێکان لێم خۆشبن ".
بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییە، دوای پێنج یاری داهاتووی
یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستی مێسی لەگەڵ یانەکە کۆتاییدێت و پێشبینی ناکرێت
گرێبەستەکە نوێ بکرێتەوە.