چارەنوسی حەکیمی لەگەڵ پاری سان جێرمان یەکلایی دەکرێتەوە

وەرزش 13/05/2023

Alternate Text

ناسڕ خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی چارەنوسی ئەشرەف حەکیمی ئەستێرەی مەغریبی یەکلاییدەکاتەوە.

تۆڕی فوت میرکاتۆی فەڕەنسی رایگەیاند:" ناسڕ خلێفی نایەوێت ئەشرەف حەکیمی دووربخاتەوە، ئەویش لە کاتێکدا کە گرێبەستی یاریزانەکە تا هاوینی ٢٠٢٦ کارایە و بەهای بازاڕی حەکیمیش لە ئێستادا ٧٠ ملیۆن یۆرۆیە".

هەروەها وتووشیەتی:"خڵێفی بەتەواوی پشتگیری حەکیمی دەکات و متمانەی پێیەتی".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەشرەف حەکیمی لە هاوینی ٢٠٢١ چووە ناو ریزەکانی یانە فەڕەنسیەکە، لە ماوەی رابردووشدا رۆژنامەی لیکێپی فەڕەنسی رایگەیاندبوو کە پاریس سان جێرمان پلانی هەیە دەستبەرداری حەکیمی ببێت، هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی ئاستی و کێشەکانی ژیانی تایبەتی گەڕاندەوە، هەتا راشیگەیاند کە خودی ئەستێرەکەش بیر لە بەجێهێشتینی پاریس سان جێرمان دەکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا