لەسەر داوای تورکیا تویتەر ئەمڕۆ هەندێک بابەتی لەو وڵاتە سنووردارکردووە

هەمەرەنگ 14/05/2023

Alternate Text

لەسەر داوای حکومەتی تورکیا، کۆمپانیای تویتەر بڵاوکردنەوەی هەندێک بابەتی لە ئەمڕۆدا کە هاوکاتە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، سنووردارکردووە.
پێگەی فەرمی تویتەر بڵاویکردەوە:" لەپێناو ئەوەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکەمان بەردەستبێت بۆ تەواوی دانیشتووانی تورکیا، بڕیارمانداوە لەو وڵاتە بڵاوکردنەوە و بەدەستهێنانی هەندێک بابەت سنووردار بکەین".
هاوکات چەند میدیا و رۆژنامەنووسێک ئاشکرایانکرد، تویتەر لەسەر داوای حکومەتی تورکیا هەستاوە بە سنووردارکردنی هەندێک بابەت.
لە بەرامبەردا ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تویتەر وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە و لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو داواکارییەی حکومەتی تورکیا ئاراستەی هەموو تۆڕەکانی دیکەی ئینتەرنێت کراوە، ئێمە تەنها روونکردنەوە دەدەین سەبارەت بەوەی روودەدات پێچەوانەی ئەوانی دیکە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا