سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد، ئەوان دەیانەوێت لیۆنێل مێسی بگەڕێننەوە
بەرشەلۆنە و یانەکە بە ماڵی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە ناودەبات.
خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوای بەدەستهێنانی جامی
لالیگا لەلایەن یانەکەیەوە وتی:" قسەم لەگەڵ لیۆنێل مێسی کردووە و هەندێک
پەیاممان گۆڕیەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دەنگۆی پێشنیازە گەورەکانی هیلال بۆ مێسی گرنگ
نییە چونکە بەرشەلۆنە بەرشەلۆنەیە و دەتوانێت رکابەری هەموو کەسێک بکات، راستە لە
سعودییە کاری باش دەکرێت و وەبەرهێنان دەکەن، بەڵام من پێداگری دەکەم لەسەرئەوەی
بەرشەلۆنە ماڵی مێسییە".
باسیلەوەشکرد:" ئێمە دەمانەوێت مێسی بگەڕێتەوە، دەشتوانین ئەوە بکەین،
بەڵام ناتوانین بڕەپارەیەکی شێتانە پێشکەش بکەین بۆ ئەو مەبەستە".