ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەردەوام بوو لە کۆبوونەوە سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە، کە تێیدا زۆرینەی بەندەکانی پەسەندکرا.
ئەمشەو، راگەیاندنی حەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:" ئەمڕۆ لیژنەی دارایی دەستیکردن بە خوێندنەوەی ماددەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجە و بەندەکانی کە پەیوەستن بە کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە لەرێگەی فرۆشتنی نەوت و داهاتەکانی دیکەوە".
بە گوێرەی بەیاننامەکە، لیژنەکە دەنگدانی لەسەر ماددەکانی سێیەم و چوارەم دواخستووە، بەڵام دەنگیداوە لەسەر ماددەی پێنجەم تا ١١ و ماددەکانی ١٧ و ١٨، بەڵام دەنگدانی لەسەر ماددەکانی ١٢ و ١٣ و ١٤ و ١٥ و ١٦ دواخستووە واتە لەکۆی ١٨ ماددە، ١١ ماددەیان پەسەندکراون.