لەکاتی داخستنی نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ خوار ١٤٥ هەزار دینار دابەزی

ئابوری 17/05/2023

Alternate Text

لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە عێراق و هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ خوار ١٤٥ هەزار دینار دابەزی، ئەمەش لەکاتێکدا ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٥ هەزار مامەڵەی پێودەکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوویەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەشێوەیەک بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا، ٢٥٠ دینار لە نرخەکەی کەمبووەتەوە.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی ٢٢٢ ملیۆن و ٨٨٩ هەزار و ٢٢٢ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە فرۆشتووە و ٥١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینەی خستوەتەڕوو.
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بەپێی وتەی ئابووریناسانیش، ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ ئەو دەگەڕێتە، کە ئێستا بازرگانان لە دەرەوەی وڵات دەستیانکردووە بە راکێشانی پارە لە بانکەکان لە رێگەی هەژمارە بانکییەکانەوە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا