ژاپۆنییەکان بۆ فێربوونەوەی زەردەخەنە کردن، وانە وەردەگرن

هەمەرەنگ 20/05/2023

Alternate Text

ژاپۆنییەکان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا سێ ساڵ لەمەوبەر، زەردەخەنەیان بیرچووەتەوە، ئێستا وانە بۆ فێربوونەوەی وەردەگرن.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆرۆنا بە ژاپۆن و جیهاندا بڵاوبووەوە و ژاپۆنییەکان ناچاربوون بە بەستنی ماسک، زەردەخەنەکردنیان بیرچووەتەوە، بەڵام ئێستا و دوای سێ ساڵ، بە گەڕاندنەوەی زەردەخەنەکانیان، لەرێگەی مامۆستا و کەسانی تایبەتمەندەوە وانە وەردەگرن و خۆیان فێری زەردەخەنە دەکەنەوە.

دەشڵێت:" هەفتەی رابردووبوو کاتێک ژاپۆن بە فەرمی کۆتاییهاتنی کۆرۆنا و کۆتوبەندەکانی راگەیاند، بەڵام هێشتا هاوڵاتییانی وڵاتەکە لە شوێنە گشتییەکاندا ماسک دەبەستن، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ هەمان کاریان دووبارە کردووەتەوە، بیریانچووەتەوە بەشێوەیەکی باوەڕهێنەر زەردەخەنە بکەن، بۆیە پەنایان بردووەتە بەر پسپۆڕان".

نیویۆرک تایمز باسی لەوە کردووە کە هۆکاری وەرگرتنی وانەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ دەرکەوتننی ددانەکانیان و بەشی خوارەوەی دەمیان بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا