بانکی ناوەندی لە نوێترین رێککاریدا بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، دەرهێنانی دۆلاری لە ئامێرەکانی ATM سنووردارکرد، بەشێوەیەک لەمەودوا هەر کەسێک لەماوەی مانگێکدا دەتوانێت تەنها سێ هەزار دۆلار لەو ئامێرانە دەربهێنێت.
بەگوێرەی نووسراوێکی بانکی ناوەندنی عێراق، لە نوێترین رێککار، کە گیراوەتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، لەمەودوا نابێت هیچ کارتێکی ئەلیکترۆنی لە ١٠ ملیۆن دینار زیاتری تێدابێت و مانگانەش تەنیا دەبێت ١٠ ملیۆن دینار بخرێتە ناو ئەو کارتە ئەلیکتڕۆنییەوە،
لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، هاوڵاتییان دەتوانن رۆژانە بە بڕی ٧٥٠ دۆلار کڕین بکەن، بەو مەرجەی لە ئاستی مانگانەی کارتەکە ئەلیکترۆنییەکە لانەدات، کە سێ هەزار دۆلار بۆ هەر مانگێک .
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەمەودوا هاوڵاتییان رێگەیان پێدەدرێت رۆژانە تەنیا بڕی ٣٠٠ دۆلار و مانگانە بڕی سێ هەزار دۆلار لە ئامێرەکانی ATM لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەربهێنن.
هەروەها، ئەوەش هاتووە، لە ئەمڕۆ بەدواوە، بهبێ ناو و زانیاری کهسیی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی قبوڵکراو نابێت و دەبێت پاسپۆڕت یاخود ناسنامهی باری شارستانی له کهسی ههڵگری کارتهکه لهلایهن بانکهکانهوه وەربگیرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە سپی نەکردەوەی دراوی ناو کارتەکە.
