لە باکوری ئوستڕاڵیا نەیزەکێک بە شەو بەسەر
ئاسمانی ئەو وڵاتەدا تێپەڕدەبێت و بۆ چەند چرکەیەک ناوچەکە رووناک دەکاتەوە.
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
بڵاوکراوەتەوە، لە ناوچەی تاونسفێل لە باکوری رۆژهەڵاتی ئوستراڵیا نەیزەکێک بە
خێراییەکی زۆر بەسەر ئاسمانی ناوچەکە تێپەڕدەبێت و ناوچەکە رووناک دەبێتەوە.
باس لەوەدەکرێت کە دوای تێپەڕبوونی بەسەر
ئاسمانی ئوستراڵیا نەیزەکەکە لەسەر زەوی کەوتووەتە خوارەوە.