بەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەکانی جیهاندا، نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕی بۆرسەی جیهانیدا بەرزبووەوە، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ٧٧ دۆلار و ٦٧ سەنتی ئەمەریکی بەرزبووەوە.
هەروەها، نەوتی خاوی تەکساسیش بەدوور نەبوو لە ئەم بەرزبوونەوەیە، کە ئەم جۆرەیان بۆ ٧٣ دۆلار و ٨١ سەنتی ئەمەریکی بەرزبووەتەوە.
شایەنی باسە، لە پێشتردا وڵاتانی ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا بە ئامانجی جێگیرکردنی نرخەکان، ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی خاو کەم بکەنەوە، ئەم سیاسەتەش ماوەیەکە کاریگەرییەکانی دەرکەوتوون.