پەرلەمانتارێکی عێراق : بوودجەی هەرێم بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بوودجە

عێراق 25/05/2023

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بوودجەی هەرێم لە پرۆژەیاسایی بوودجە بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم ناردنی بۆ پەرلەمان و پەسەندکردنی بەکۆی دەنگ.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بەنزیكەیی رێككەوتن لەسەر زۆرینەی رەهای هەموو بڕگەكانی پرۆژە یاسای بوودجە كراوە، تەنیا پشكی هەرێم وەك یەكەم ئاستەنگی سەرەكیی ماوەتەوە، بۆ ئەوەی پرۆژە یاساكە دوا گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و بنێردرێتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ دەنگدان".

لەلای خۆیەوە، هەیسەم زەهوان، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو:"جگە لە هەندێك بڕگەی لاوەكی، تاكە رێگری سەرەكیی بەردەم دەنگدان لەبارەی پرۆژە یاساكەوە لە لیژنەی دارایی و ناردنی بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە بوودجەی هەرێمی كوردستانە".
وتیشی :" بە گوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی دارایی لەسەر ئەو خاڵەی پرۆژەیاسایی بوودجە، کە لەبارەی بوودجەی هەرێمەوەیە دەگەنە رێککەوتن".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا