ڤیدیۆ؛ لە پەرلەمانی پۆلیڤیاش شەڕی دەستەویەخە روویدا

هەمەرەنگ 25/05/2023

Alternate Text

بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەبارەی زیندانیکردنی سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی پۆلیڤیا، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە شەڕی دەستەویەخە لە نێوان پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن و لایەنگرانی حکومەت دروستبوو.

ماڵپەڕی “سکای نیوز” بڵاویکردووەتەوە:” لەسەر زیندانیکردنی لویس فێرناندۆ کاماچۆ سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی پۆلیڤیا، پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئیدوارد دیک کاتیۆ، وەزیری حکومەتی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەبارەی دەستگیرکردنەکەی بدات “.

ئەوەشی خستووەتەڕوو:” لەکاتی قسەکردنی وەزیرەکەی حکومەت لەبارەی دەستگیرکردنی سەرکردەکەی ئۆپۆزیسیۆن، شەڕی دەستەویەخە لە نێوان پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن و ئەندامانی نزیک لە حزبەکانی دەسەڵات روویدا “.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا