بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە ٢٧ گەشتیار لە ئێران بوونە قوربانی

جیهان 26/05/2023

Alternate Text

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیارییەوە لە پارێزگای قەزوینی ئێران، زیاتر لە ٢٥ کەس بوونە قوربانی.

فەرهاد زاکری بەرپرسی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای قەزوین رایگەیاند:" بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیارییەوە لە لە تارانەوە روویکردبووە ناوچەکەمان و بە نیازبووە رووبکاتە ناوچەکانی باکووری ئێران، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون".

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوابەدوای رووداوەکە سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، هەروەها بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ خلیسکیی رێگاکە و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ لەلایەن شۆفێری پاسەکەوە".

سەبارەت بە ناسنامە و رەچەڵەکی قوربانییەکان ناوبراو هیچ زانیارییەکی نەخستووەتەڕوو.

ئێران بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر رووداوی هاتووچۆیان تێدا روودەدات بەشێوەیەک، ئامارەکان ئاشکرایدەکەن، تەنها لە ماوەی پشووەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لەو وڵاتە ٨٧١ کەس ببەهۆی ررووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا