وەزارەتی بەرگری سودان داوا لە هەر کەسێک دەکات لە وڵاتەکەدا کە توانای
چەکهەڵگرنیان هەیە، سەردانی بنکەکانی سوپا بکەن و چەک هەڵبگرن.
وەزارەتی بەرگری سودان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" داوا لە
هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە توانای هەڵگرتنی چەکیان هەیە بە سەربازە
خانەنشینەکانیشەوە، سەردانی بنکەکانی سوپا بکەن بۆ ئەوەی چەک وەربگرن".
راشیگەیاند:" ئەم هەنگاوە لەپێناو پاراستنی هاوڵاتییان خۆیاندایە،
لەپێناو پاراستنی پیرۆزییەکانیان، دراوسێکانیان و شەرەفیان".
شایەنی باسە لە رۆژی ١٥ی نیسانی ئەمساڵەوە شەڕ لەنێوان سوپای سودان و هێزە
میلیشیاکانی ئەو وڵاتەدا دەستیپێکردووە و بەگوێرەی ئامارەکان، تاوەکو ئیستا نزیکەی
دوو هەزار کەس بەهۆی شەڕەکەوە گیانیان لەدەستداوە.