"لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت"

کوردستان 26/05/2023

Alternate Text

بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی، لە چەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و باران دەبارێتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند:" سبەی شەممە و دوو سبەی یەکشەممە، کەشی ناوچەکەمان سەقامگیر دەبێت بەهۆی هاتنی بارستە هەوای گەرم و شێدار لە دەریای دوور و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ئایار مانگ، کەشوهەوای ناوچەکە ناجێگیر دەبێتەوە و سەرەتاش سنووری باکووی سعودییە و ئوردن و باشووری سوریا دەگرێتەوە بەشێوەی بارانی بەهێز و بەخوڕ، دواتریش کاریگەری بۆسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق درێژ دەبێتەوە، هاوشێوەیەی ئەم ماوەیە لە ناوچەی جیاجیادا و بە رێژەی دیارینەکراو هەورە بروسکە و تاوە باران چالاک دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا