سوپای تورکیا شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد و
بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکیا گۆڕەپانی
نەورۆزی لە شاری کۆبانێ تۆپباران کرد و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
هەر بو گوێرەی ئەو زانیارییانە، یەکێک لە بریندارەکان ناوی موسلیم
نەبییە و تەمەنی ٢٥ ساڵە، ئەوەی دیکەشیان تەمەنی ٣٠ ساڵە و ناوی سۆزدار مستەفا، لە
ئێستاشدا هەردووکیان بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراون.