بۆچی هیچ فڕۆکەیەک بەسەر زنجیرە چیاکانی تبت نافڕێت؟

هەمەرەنگ 09/07/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سەرباری ئەوەی زۆربەمان ناوبانگی سێگۆشەی بەرمۆدەمان بیستووە و واتێگەیشتووین کە تەنها شوێنە فڕۆکە بەسەریدا نافڕێت، بەڵام لە راستییدا شوێنێکی دیکەش هەیە کە بە ئەستەم فڕۆکەکان دەتوانن بەسەریدا بفڕن، ئەوەش زنجیرە چیاکانی تبتە لە ئاسیای ناوەڕاست.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئاراجیک" لەبەر ئەم هۆکارانە فڕۆکەکان بەسەر زنجیرە چیاکانی تبتدا نافڕن، کە بەهۆی بەرزی چیاکەوە بە سەقفی زەوی دەناسرێت:

-هەندێک شوێنی جیاکە نزیکەی شەش هەزار مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە، ئەوەش فڕینی فڕۆکەکان بەسەریدا قورس دەکات.

-بەهۆی بەرزی چیاکە ئۆکسجین لە لوتکەکەیدا کەمە، ئەوەش ناڕەحەتی بۆ سەرنشینان دروستدەکات.

-لەئەگەری دروستبوونی هەر کێشەیەک لە فڕۆکەکە، ناتوانرێت نیشتنەوەی لە ناکاو ئەنجامبدرێت.

زنجیرە چیاکانی تبت دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای چین و نزیکە لە زنجیرە چیاکانی هیمالایا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا