عێراق.. دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر و ئەندامێكی داعش دەستگیركران

عێراق 06/08/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، هێزێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەگژداچوونەوەی تیرۆر توانیویەتی سێ تۆمەتبار دەستگیربكات كە یەكێكیان ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە. 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بە پشت بەستن بە زانیارییە وردەكانی دەزگای هەواڵگری لە پارێزگای دیالە و بەغدای پایتەخت، سێ تۆمەتبار دەستگیركران كەدووانیان بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان بوون و ئەو دیكەشیان ئەندامێکی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە". 
ئاماژەی بەوەشكردووە، "لەگەڵ دەستگیركردنی ئەو دو بازرگانەدا دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەردا گیراوە و بە پێی ماددەكانی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا