تەندروستی جیهانی: بە جددییەوە چاودێری راپۆرتەكانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوە نوێیەكی كۆرۆنا دەكەین

تەندروستی 06/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەرپرسانی سەر بە رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) رایانگەیاند، بە جددی چاودێری حاڵەتەكانی دەركەوتنی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا (BA.2.86 ناسراوە بە پێرۆلا) كە بە خێرایی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
بەرپرسانی تەندروستی جیهانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە:" تیمە تەندروستییەكانی سەر بە رێكخراوەكانیان بە وردی چاودێری جۆرە نوێیەكەی خێزانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن، چونكە جێگای هەڵوێستە بۆكردنە بە هۆی ئەوەی 34 گۆڕانكاری لە پرۆتینی سپایكەكەیدا بوونی بەدیدەكرێت".
ئاماژەیان بەوەشكردووە:" BA.2.86 یەكێكە لە گۆڕاوەكانی ئۆمیكرۆن و بۆ یەكەمجار لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا درك بە دەركەوتنی كراوە و  ئەم جۆرە بە گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پرۆتیندا تایبەتمەندە كە ڕەنگە توانای بڵاوبوونەوەی زیاتری پێبدات".
باسیان لەوەشكردووە:" هێشتا زانیارییەكی كەم لەبەردەستدایە لەسەر ئەم جۆرە ڤایرۆسە و توانای بڵاوبوونەوەكەی، هەروەها توندی نیشانەكانی و ئەو مەترسییەی كە لەوانەیە ببێتە هۆی تووشكردنی مرۆڤ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا