بابەتە سەرەکیەکە: پاراستنی
تەندروستی سیستەمی دڵ مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و
حاڵەتەکانی دیکەی مەترسیدار لە سەر ژیان
کەم دەکاتەوە.
کێ وتی: بەگوێرەی Money Control پەیڕەوکردنی
شێوازی ژیانێکی تەندروست، لەوانە پابەندبوون بە خۆراکێکی هاوسەنگ و وەرزشی
ڕێکوپێک، سووڕی خوێن بەهێز دەکات، پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و رێگە لە زیان
گەیاندن بە خوێنبەرەکان دەگرێت.
زیاتر: بە پابەندبوون بەم هەشت رێکارە یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسیەکانی تووشبوون بە
جەڵتەی دڵ دەدەن؛
- خۆراکی تەندروست: خۆراکێکی هاوسەنگ دەوڵەمەند بە میوە،
سەوزە و دانەوێڵە ، پرۆتینی بێ چەوری و چەوری تەندروست یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات.
- چالاکی جەستەیی: وەرزشی ڕێک و پێک دڵ بەهێز دەکات و
سووڕی خوێن باشتر دەکات.
- کۆنتڕۆڵکردنی سترێس: فشاری درێژخایەن کاریگەری لەسەر دڵ هەیە بە
بەرزکردنەوەی فشاری خوێن و هەروەها خووی ناتەندروست، وەک زۆر خواردن یان
جگەرەکێشان، چالاکیەکانی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ وەک یۆگا، بیرکردنەوە، ڕاهێنانی
هەناسەدانی قووڵ یان خولیاکان کە مرۆڤ چێژی لێ وەردەگرێت یارمەتیدەر دەبێت بۆ
باشترکردنی تەندروستی دڵ.
- کێش: خواردنی
خۆراکی هاوسەنگ و وەرزش بە رێکوپێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی کێشێکی تەندروست
و کەمکردنەوەی فشاری سەر دڵ.
- چاودێری پەستانی خوێن و کۆلیسترۆل بکە: بەرزی فشاری
خوێن و کۆلیسترۆل هۆکاری سەرەکین بۆ نەخۆشییەکانی دڵ، پشکنینی بەردەوام لەلایەن
پزیشکەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ چاودێریکردنی ئەم ڕێژانە و گرتنەبەری هەنگاو بۆ
چارەسەرکردنیان بە گۆڕینی شێوازی ژیان .
- جگەرە کێشان: زیان بە دەمارەکانی خوێن دەگەیەنێت، پەستانی خوێن بەرز
دەکاتەوە و مەترسی جەڵتەی دڵ زیاد دەکات، ئەگەر کەسێک جگەرە بکێشێت، وازهێنان لە
جگەرە یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکان بۆ تەندروستی دڵ.
- خەو: کەمی خەو
مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات، لەوانە بەرزی فشاری خوێن، جەڵتەی
دڵ و جەڵتە.
- ئاو: ئاوخواردنەوەی
گونجاو یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی هاوسەنگی شلە لە لەشدا و ئاسانکاری بۆ دڵ بۆ
پەمپکردنی خوێن بە شێوەیەکی کاریگەر، خواردنەوەی ئاوی پێویست یارمەتیدەرە بۆ
پاڵپشتیکردنی خوێنی تەندروست و کەمکردنەوەی پەستان.