زۆربەی مرۆڤەکان دوای ئەنجامدانی سەرجێی یاخود خوی نهێنی هەست بە ماندوویەتی
و بێ هێزییەکی زۆر دەکەن، کۆمەلێک خۆراکیش هەن ماندوویەتی دوای سەرجێیکردن
کەمدەکەنەوە.
بە وتەی د. ئەسرا حەمدوونی، پزیشک و شارەزای بواری تەندروستی هۆکارەکانی
هەستکردن بە ماندوویەتی دوای سەرجێیکردن یاخود خوی نهێنی بریتین لەمانە:
-دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێن
-بەرزی فشاری خوێن
-هەستکردن بە برسێتی و توینێتی
-هەستکردن بە دڵەڕاوکێ
-ئەگەر کەسەکە نەخۆش بێت، بە تایبەتیش ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە
-بەکارهێنانی دەرمانی دابەزاندنی فشاری خوێن
-بەکارهێنانی توندوتیژی لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەکە.
بە وتەی ئەو پزیشکە باشترین خواردن بۆ بەهێزکردنی توانای سێکسی و کەمکردنەوەی
ئازاری دوای سەرجێیکردن بریتین لەمانە:
-ئەو خواردنانەی ماددەی کاپسایسینیان تێدایە، وەک بیبەری تون و بیبەری
شیرین و زەنجەفیل
-ئەو خواردنانەی پۆتاسیۆمیان تێدایە، وەک مۆز، سپێناخ، بڕۆکلی، پەتاتە و
گێزەر
-ئەو خواردنانەی کاربۆهەیدراتیان تێدایە، وەک شۆفان، پەتاتەی شیرین، نانی
بۆر، برنج، دانەوێڵەکان، بەزالیا و فاسوڵیای وشک.
-ئەو خواردنانەی پڕۆتینیان تێدایە، وەک چەرەسات، گۆشتی سور، مریشک، ماسی،
کەرە، پەنیر و شیر.
-ئەو خواردنانەی ئۆمیگا سێیان تێدایە، وەک تۆی کەتان، تۆی شیا، ماسی تونە.