پسپۆڕێكی خۆراك رایدەگەیەنێت، مێشكی مرۆڤ لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا مێشکی پیردەبێت و چالاكیی و تواناكانی پێشووی لەدەست دەدات، بەڵام رێگای پێویست و چالاك و كاریگەر هەیە بۆ رێگریكردن لەم پرۆسەیە و خاوكردنەوە.
دكتۆر میكاێل گینزبۆرگ، پسپۆڕی خۆراكی و توێژەری زانستەكانی خۆراك لە نوێترین توێژینەوەیدا رایگەیاند:" زیادكردنی هەندێك خۆراك بۆ ژەمەكانی رۆژانە لە دوای تەمەنی پەنجا ساڵییەوە پرۆسەی پیربوون و كەمبوونەوەی چالاكییەكانی مێشك و پیربوونی خاو دەكاتەوە".
خۆراكەكانیش بریتین لە:
- ماسی دەریایی خاوەن چەوریی بەرز
بۆ بەدەستهێنانی ماددە خۆراكیەكان و پاڵپشتیكردنی كاركردنی مێشك، پێویستە لە هەفتەیەكدا سێ بۆ چوار جار ماسی لە نمونەی سالەمۆن یان ماكرێڵ بخورێت، چونكە ئەم ماسیانە سەرچاوەیەكی سەرەكی ترشە چەورییە تێرنەكراوەكانی ئۆمیگا سێ-ن، كە پێویستن بۆ پەردەی خانەكانی مێشك، هەروەها ئەم ماسیانە سەرچاوەی دەوڵەمەندی ڤیتامین Dن و ماددەی پێویستن بۆ كاركردنی كۆئەندامی دەماری مێشك.
- بەرهەمی شیرەمەنی و دانەوێڵە
دكتۆر میكاێل گینزبۆرگ، هۆشداری دەدات لە تووشبوون بە هەوكردن و تێكچوونی كاركردنی ڕیخۆڵەكان، چونكە دەبێتە هۆی تێكچوونی كاركردنی مێشك، پیربوون خێراتر دەكات و ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی زیاددەكات، بۆیە رێجیم دوای تەمەنی پەنجا ساڵی دەبێت ئەم ماددانە لەخۆ بگرێت، چونكە پرۆسەی هەرسكردن باشتردەكەن.
دەشلێت:" پێویستە بەرهەمە شیرەمەنییە چەورەكان لە ڕۆژێكدا یەك بۆ دوو جار بخورێت، هەروەها پێویستە ئەو بەرهەمانە بخۆین كە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵی خۆراكی لە شێوەی نانی دانەوێڵەیی، گەنمەشامی و وەرزێڕ".
- سەوزە و میوەكان
دوای تەمەنی پەنجا ساڵی پێویستە مرۆڤ، فلاڤۆنۆید و گروپی ڤیتامین B بەدەستبهێنێت كە لە میوە و سەوزەی گەڵادار و سەوزە و میوەكاندا بوونیان هەیە، واتە پێویستە لەگەڵ هەموو ژەمێكدا سەوزە بخوات، بەجۆرێك كێشی ئەو شتەی كە دەیخوات لە ڕۆژێكدا نزیكەی نیو كیلۆ بێت، هەروەها پێویستە رۆژانە سەوزە و میوە بخواین.
- گوێز
ئەو پسپۆڕی خۆراكە باسی لەوەشكردووە:" ترشە چەورییە تێرەكان گرنگیان هەیە بۆ كاركردنی مێشكی مرۆڤ، چونكە یارمەتی پێكهێنانی پێكهاتە خانەییەكانی لەش دەدات، گوێزەكانی وەك گوێز، بادەم، فستق و هاوشێوەكانی رێژەیەكی باشی تێدایە، بۆیە پێویستە رۆژانە نزیكەی 50 گرامیان لێبوخورێن".
- بەهارات
بەهاراتەكانی وەك زەنجەفیل، زەردەچەوە، بیبەر، سیر و پیاز كاركردنی مێشك باشتر دەكات، دوای تەمەنی پەنجا ساڵی پێویستە ڤیتامینەكانیش بخۆین، چونكە لەم تەمەنەدا گۆڕانكاری لە جەستەی ژن و پیاودا روودەدات و نەخۆشییە درێژخایەنەكان زاڵدەبن بەسەر كۆ ئەندامی بەرگریدا.