"پیاز ئاستی شەکری خوێن بە رێژەی %50 دادەبەزێنێت"

تەندروستی 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: رێکخراوی کۆمەڵگەی ئیندۆکراین لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی پێکهاتەی پیازەوە بڵاوکردووەتەوە.


زانیاریی گشتی: لێکۆڵینەوەکە لەلایەن ئەنتۆنی ئۆجێ  لە زانکۆی ویلایەتی دەلتای نەیجیریا سەرپەرشتی کراوە.


چی وت: ناوبراو رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی نرخەکەی هەرزانە و بە ئاسانی دەستدەکەوێت، پیاز وەکو سەرچاوەیەکی بەها خۆراکییەکان بەکارهاتووە و توانای چارەسەری نەخۆشانی شەکرەی هەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە لێکۆڵینەوەکەدا بڕێکی زۆر لە دەرهاویشتەی پیاز دراوە بە چەند جرجێک کە لە رێگەی پزیشکییەوە رێژەی شەکر لە جەستەیاندا بەرزکرابووەوە.


ئەنجام: دەرکەوت پێدانی بڕی 400 بۆ 600 میلیگرام لە دەرهاویشتەی پیاز، بووەتە هۆی کەمکردنەوەی رێژەی شەکرەی جرجەکان لەنێوان %35 بۆ %50.


لەلایەکی ترەوە: تێبینی ئەوەکراوە کە دەرهاویشتەی پیاز دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کێش، ئەمەش بەهۆی زیادکردنی توانای هەرکردنەوەی ئارەزووی خواردن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا