نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە و
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 91 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ماڵپەڕی "oilprice"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سووتەمەنی بڵاویکردووەتەوە، نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی 0.26٪ بەرزبووەتەوە و
گەیشتووەتە 90 دۆلار و 88 سەنت.
ئەوەشی خستەڕوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە رێژەی
0.30٪ بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 87 دۆلار و 59 سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پێشتر، هەریەک لە سعودییە و روسیا رێککەوتن لەسەر
کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاکو کۆتایی ئەمساڵ، ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی
نرخەکەی.