لەڕێگەی تێڵسكەوپی جێمس وێبەوە؛ ناسا بەڵگەی بەهێز لەسەر بوونی ژیان لەسەر هەسارەیەكی دوور مەودا دەدۆزێتەوە

هەمەرەنگ 13/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینەكانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا) رایگەیاند، لەڕێگەی جێمس وێبەوە توانیوینە سەرچاوەی یەكەمی پێكهێنەری بەرگەهەوای زەوی، دووەم كبریتی میسان لە بەرگەهەوای هەسارەیەكی دوور مەودادا بدۆزنەوە.
بەپێی تۆڕی هەواڵی BBC،  ناسا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەو هەسارەیە زیاتر لە 120 ساڵی رووناكی لە هەسارەی زەوییەوە دوورە و سەرەڕای دۆزینەوەی یەكێك لە پێكهێنەرەكانی بەرگەهەوای زەوی لە بەرگە هەواكەیدا، بەڵام بەڵگەی زیاتر بۆ بوونی سەرچاوەی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە پێویستە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" تیمی توێژەرەوان بەشێوەیەكی گشتی توانیویانە لە بەرگەهەوای ئەو هەسارەیەدا دوانۆكسیدی كاربۆن و گازی میسانیشیان بدۆزنەوە".
جەختیان لەوەشكردووەتەوە:" دیاریكردنی ئەم گازانە و دۆزینەوەیان سەلمێنەری ئەو بەڵگەیەیە، كە ئەو هەسارەیەی ناونراوە (K2-18b) ئاو و دەریای هەیە".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا