کۆشکە نوێیەکەی مێسیت بینیوە؟ بە 11 ملیۆن دۆلار کڕیویەتی

وەرزش 14/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لۆنێل مێسی کۆشکێکی شاهانەی لە ولایەتی میامی لە ئەمەریکا کڕیوە، کە بەهاکەی 11 ملیۆن دۆلارە.

تۆڕی هەواڵی  "beinsports" ڤیدیۆی کۆشکە نوێیەکەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ئەنتەر میامی بڵاوکردووەتەوە، کە تەنها هەشت کیلۆمەتر لە یاریگای یانەکەی دوورە لەسەر کەناراوەکانی میامییە.

باس لەوەشکراوە، کۆشکەکە نۆ ژووری نوستن و مەلەوانگە و ژووری هەڵم و شوێنی بەلەمی تێدایە، لەگەڵ چێشتخانە و ژووری راهێنان و شوینی تایبەت بە پێشوازیکردن لە کەسایەتییەکان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە وەرزشییە، مێسی هەر لە میامی شوقەیەکی بەهای نۆ ملیۆن دۆلار هەیە.

لیۆنێل مێسی خاوەنی نازناوی پاڵەوانی جیهان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2022دا، ئەم هاوینە بە گرێنەستێکی 50 ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە روویکردە ئەنتەرمیامی ئەمەریکی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا