عێراق.. لەناوبردنی سەدان هەزار حەب و دەیان كیلۆ ماددەی هۆشبەری راگەیاندرا

جیهان 14/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تیمی لەناوبردن و فەوتاندنی سەر بە وەزارەتی تەندروستی 614 هەزار و 782 حەب و زیاتر لە 50 كیلۆ ماددەی هۆشبەر و ماددەی كارتێكەری دەروونییان لە بەشی پزیشكی دادوەری لە بەغدا لەناوبردووە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لیژنەی لەناوبردن و فەوتاندنی ماددە هۆشبەرەكان، بڕێكی زۆر لە ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان كە بەپێی یاسا دەستیان بەسەردا گیراوبوون و لە بەشی پزیشكی دادوەری لە بەغدا هەڵگیراون لەناوبران".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەمە شەشەم جارە ماددەی هۆشبەر لە ماوەی دوو مانگی ئەمساڵدا لە بەغدا لەناوببرێن، پرۆسەی لەناوبردنیش بە سێ قۆناغدا تێدەپەڕێت و پرۆسەی پشكنین و ژماردن و سووتاندن لە كاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەستیپێكردووە تا كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ لەناو سووتێنەرێكدا كە پلەی گەرمی تێیدا دەگاتە هەزار و 300 پلەی سەدی بووە".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

عێراق لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا دوورخرایەوە

درێژتر لە هەواڵ 26 خولەک پێش ئێستا

جۆرج وەسوف دێتە هەولێر

کوردستان 56 خولەک پێش ئێستا

پزیشکیان چوارشەممە لە بەغدایە

عێراق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا