بۆ هاوسەرەکان؛ هەرگیز بەمجۆرە سەرجێی مەکەن

تەندروستی 16/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، سەرجێیکردنی ژن و پیاو لە رێگەی دەمەوە دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی قوڕگ.

ماڵپەڕی "ساینز ئالێرت" بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا نەخۆشی شێرپەنجەی قوڕک لە ئەوروپا بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە، هۆکاری سەرەکی توشبوونیش بەو نەخۆشییە ڤایرۆسی (HPV)، کە لە رێگەی سێکسکردن بە دەم لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە.

هاوکات، توێژەرێکی پەیمانگای زانستی شێرپەنجە بەناوی هیشام مەهنا لە بەریتانیا، توێژینەوەیەکی لەسەر هەزار کەس ئەنجامدا، کە سەرجەمیان نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێنیان ئەنجامدوە، لە ئەنجامدا دەرکەوت 80٪ی ئەو کەسانەی نەشتەرگەرییەکەیان ئەنجامداوە لە قۆناغێکی دیاریکراو لە ژیانیاندا سێکسیان لەرێگەی دەمەوە ئەنجامداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا