رێباز حەملان: چوارشەممە بڕیار لە دابەشکردنی مووچە دەدرێت

کوردستان 17/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بڕیار لە رێککارەکانی دابەشکردنی مووچە دەدات.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد:" پێشینی دەکەین رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە پارەکەی بەغدا بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆیە رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رێککارەکانی دابەشکردنی مووچە دیاریدەکرێت ".

لەبارەی شێوازی ناردنی پارەکەش وتی:" سبەی یان دووسبەی بانکەکانی رافیدەین، رەشید و (تی بی ئای) ئاگادارییەک دەدەنە بانکی ناوەندی لە هەولێر، ئەوانیش پارەکە رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکەن ".

رێباز حەملان ئەوەشی خستەڕوو:" لە ئێستادا حکومەتی هەرێم 300 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی لەبەردەستدایە، لەو بڕە 220 ملیاری بۆ تەواوکردنی پارەکەی بەغدا بەکاردەهێنێت، بۆ ئەوەی تەواوی پارەی مووچەخۆرانی پێ دابین بکرێت ".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا