باوكی شەهید رابەر: داواكاریمان یەك دەنگی و یەك رەنگیی میللەتی كوردە

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئەنوەر محەمەد، باوكی شەهید رابەر رایگەیاند، سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنانە دەكات كە لەم كۆستەیان لەگەڵیاندا بوون و داواكرییان یەك رەنگی و یەك دەنگی میللەتی كوردە.
باوكیش شەهید رابەر لە لێدوانێك بە BMC راگەیاند:" زۆر سوپاسی تەواوی ئەو كەس و لایەنانە دەكەم كە هاتوون بۆلامان، هاوكارمان بوون بۆ ئەوەی تەرمی كوڕەكەمان بە شایستەی تەسلیم بە خاك بكرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" كاكە رابەر خاوەنی دوو مانداڵە و هەردووكیان لە قۆناغی پێنجەمی سەرەتایین و تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 11 ساڵدایە، دووشەممە كاتژمێر 11:00 قسەمان لەگەڵیدا كرد، چونكە خۆی كارمەندی بانكە و پاش دەوامەكەی لەو ئەركە پیرۆزەدا بووە و دواجار لە سۆشیاڵ میدیاوە بیستمان و پاشان هەواڵەكەمان پێ راگەیەندرا".
لەبارەی داواكاری خانەوادەكەیان پاش شەهید بوونی كوڕەكەیان باوكی شەهید رابەر وتی:" داواماریمان تەنها یەك رەنگی و یەكگرتووی میللەتی كوردەوە و لەم داواكارییە هیچی دیكەمان ناوێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا