بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی شەهیدەكانی دژە تیرۆردا كرد

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لەئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بەشداری لە پرسەی دوو لە شەهیدانی دژە تیرۆر كرد، كە لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لەپێناو بەسەركردنەوەی كەسوكار و هاوپیشە و هاوڕێیانی هەردوو شەهید رابەر و شەهید ئیڤان، بەشداری پرسەكەیانی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی كرد.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرۆكی یەكێتی دوێنی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە ئەم هێرشەی كراوەتە سەر هێزەكانی دژە تیرۆر لە فڕۆكەخانەی عەربەت كردەوەیەكی تیرۆریستییەوە و بەهەموو شێوەیەك دوورە لە پرینسیپەكانی یاسا نێودەوڵەتی و دراوسێیەتییەوە.
لەلای خۆشییەوە وتەبێژ فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بەفەرمی بەرپرسیارێتی شەهید بوونی سێ پێشمەرگە و برینداربوونی شەش پێشمەرگەی دیكەی سەر بە هێزەكانی دژە تیرۆری خستە ئەستۆی توركیا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا