بابەتە سەرەکیەکە: هێڵی ئاسمانی لۆڤتهانزای ئەڵمانی رایگەیاند،
بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانەوە، راگرتنی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل و ئێران و لوبنان درێژدەکەینەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: هێڵی ئاسمانی لۆفتهانزای ئەڵمانی رایگەیاند: سەرجەم
گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئیسرائیل و ئێران تاوەکو 24ـی ئەیلوول هەڵوەشێنراونەتەوە و
راگرتنی گەشتەکانیش بۆ لوبنان تاوەکو 26ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
ئەمەش هەیە: درێژکردنەوەی وادەی راگرتنی گەشتەکان بەهۆی زیادبوونی
گرژیەکانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زیاتر: سەلامەتی سەرنشینەکانمان و تیمەکەمان هەمیشە لە پێشینەی
کارەکانمانە و لە رۆژانی داهاتوودا هەلسەنگاندن بۆ دۆخی ناوچەکە دەکەینەوە.