وەزارەتی بەرگریی عێراق سەبارەت بە پێدانی تۆپهاوێژ بە پێشمەرگە روونکردنەوە دەدات

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

 بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، پێشمەرگە هێزێکى نیشتمانییە و گومان لە دڵسۆزى بۆ عێراق لێناکرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند: گرێبەستى کڕینى تۆپهاوێژى هاویتزه‌ری 105 ملیمەتر لە سه‌رده‌می وەزیرى پێشووى بەرگریدا واژۆكراوه‌، پاره‌ی گرێبه‌سته‌كەش‌ به‌ر له‌ پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت خه‌رجكراوه‌.

ئەمەش هەیە: لە 20ـى تشرینى دووەمى 2023 تۆپهاوێژەکان گەیشتوونەتە بەندەرى ئوم قەسر، پاش یاداشتێکى سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا بۆ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق.

زیاتر: هێزی پێشمەرگە هێزێكی نیشتیمانییە كە دڵسۆزییان بۆ عێراق گومانی تێدا نییە، ئەم پرسە حەوت ساڵ لەمەوبەر باسکراوە و تا ئێستا تۆپھاوێژەكان نەگەیشتوونەتە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا