بابەتە سەرەکیەکە: ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوری عێراق، بڕیاریدا بە
قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی تەماتە بۆ ماوەی یەک مانگ بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق.
کێ وتی: د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: جوتیارانی
سلێمانی داواکارییەکیان پێشکەشکردبوو و نیگەرانی ھاوردەکردنی تەماتە بوون بۆ
سنورەکە و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوری عیراق کۆبوونەوە.
ئەمەشی وت: ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوری بڕیاریدا لەسەر قەدەغەکردنی
ھاوردەکردنی تــەماتـە بۆ ماوەی مانگێک بۆ ئەوەی بەرھەمە ناوخۆییەکان ساغببنەوە.
زیاتر: لە 15ـی ئەیلولەوە دەستپێدەکات و دوا وادەش 15ـی تشرینی یەکەم دەبێت.