بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەهیدانی دژەتیرۆر شەهیدی ئارامی و سەقامگیریی كوردستانن

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە میانی بەشداریکردن لە پرسەی شەهیدانی دژەتیرۆر، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، شەهیدانی دژەتیرۆر شەهیدی ئارامی و سەقامگیریی كوردستانن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداری لە پرسەی شەهیدەکانی دوێنێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان کرد، کە تێیدا لەنزیکەوە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی گەیاندە بنەماڵە سەربەرزەکانیان.

لەو میانەشدا، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند:" شەهیدانی دژەتیرۆر شەهیدی ئارامی و سەقامگیریی كوردستانن، بەئەوپەڕی رێزەوە لە قوربانیدانیان دەڕوانین و هاوبەشی ئەم ماتەمەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا