بە پاساوی شەرەف، کچێکی ١٣ ساڵ لەلایەن پورزایەکیەوە دەکوژرێت

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کچێکی ١٣ ساڵی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر پارێزگای کرماشان، بە پاساوی شەرەف لەلایەن پورزاکەیەوە کوژراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند:" بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی کچێکی مێرمنداڵ بە ناو مەهیا نادری، تەمەن ١٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر پارێزگای کرماشان، لە ماڵی خۆیان لە گەڕەکی "زەعفەرانییە"ی سەر بەو شارە کوژراوە".

هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکەوە باسی لەوەش کردووە:"  پورزایەکی ئەو کچە کوژراوە بە چەکێکی ساچمەیی جۆری وینچێستەر تەقەی لە کەمەر و ملی مەهیا کردووە و پاشان سەری لە لاشەی جیا کردووەتەوە و دواتر شوێنی تاوانەکەی بەجێهێشتووە".

هەروەها دەڵێت:" باوکی مەهیا نادری بەرپرسیارێتیی کوشتنی کچەکەی بە هۆکاری "پاساوی شەرەف" و بۆ ئەوەی بکوژەکە سزا نەدرێت (بەپێچەوانەی ئەوەی ڕوویداوە) لە ئەستۆ گرتووە".

هەنگاو راشیگەیاندووە:" بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی، لە حاڵەتگەلێکی هاوشێوەدا کە باوکێک منداڵەکەی خۆی بکوژێت، سزای یاسایی نایگرێتەوە و تەنیا خوێنباییە و هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا سزای بەندکردنی (سێ بۆ ١٠ ساڵ) بەسەردا دەسەپێندرێت، ئەم لێخۆشبوونەش تەنیا باوک و باپیری کوژراوەکە دەگرێتەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

برینی گەدە چیە و نیشانەکانی چیین؟

تەندروستی 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا