کۆنگرەی یەکێتی پێ دەنێتە چوارەم رۆژییەوە

کوردستان 30/09/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ رۆژی چوارەم بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە پەسەندبکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، کارەکانی رۆژی چوارەمی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەدەچن و پێشبینی دەکرێت لەو چوارچێوەیەدا ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە پەسەند بکرێن.
بە وتەی تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی پپێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوابەدوای پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ، هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکە بەڕێوەدەچێت.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو ٢٧ی ئەیلول، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرکردەی سیاسی و ژمارەیەک دیپلۆماتکار دەستیپێکرد و ئێوارەی هەمان رۆژ، بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی حزبەکە هەڵبژێردرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا