لەم حاڵەتانەدا وەرزشکردن کوشندەیە

تەندروستی 05/11/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سەرباری ئەوەی زۆربەی پسپۆڕانی تەندروستی کۆکن لەسەر ئەوەی وەرزش کلیلی دەستکەوتنی ژیانێکی تەندروست و دوور لە نەخۆشییە، بەڵام هەندێکجار وەرزشکردن کێشەی تەندروستی دروستدەکات و دەبێتە هۆی مردن.

بە گوێرەی ماڵپەڕی "Boldsky" لەم حاڵەتانەدا وەرزشکردن دەبێتە هۆی توشبوون بە جەڵتە و گیان لەدەستدان:

-راهێنانی وەرزشی سەخت
رەنگە راهێنانی وەرزشی چڕ و سەخت ببێتە هۆی بەرزبوونی لەناکاوی فشاری خوێن و لێدانی دڵ، بەوەش مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک دروستدەکات

-توشبووانی نەخۆشی دڵ
هەندێک کەس رەنگە بەبێ ئەوەی ئاگادار بن توشبووی نەخۆشی دڵ بووبن، بەهۆی راهێنانی زۆریشەوە مەترسی توشبوون بە جەڵتە تێیاندا زیاتر دەبێت

-وشکبوون
رەنگە نەخواردنەوەی ئاو بەشێوەیەکی پێویست ببێتە هۆی وشکبوونی لەش و فراوانبوونی دەمارەکان، بەوەش مەترسی توشبوون بە جەڵتە زیاد دەکات

هەر بە پێی ئەو ماڵپەڕە، بۆ رێگریکردن لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراوە پێویستە کەسەکان پێش ئەوەی دەست بە راهێنان بکەن ئەم خاڵانە رەچاو بکەن:

-پشکنینی پزیشکی:
پێویستە ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن پێش ئەوەی دەست بە شێوازێکی نوێی راهێنان بکەن راوێژ بە پزیشک بکەن

-شێدارکردنەوەی لەش:
پێویستە لەکاتی ‌راهێناندا پارێزگاری لە رێژەی شێی جەستە بکرێت، بە تایبەت لە کەشی گەرمادا

-ئاگاداربوون لە هەندێک لە نیشانەکانی لەشدا
هەندێک جار لەکاتی راهێناندا لەش هەندێک نیشانەیان لێ دەردەکەوێت کە پێویستە بە هەند وەربگیرێن و راوێژ بە پزیشک بکرێت، وەک سەرسووڕان، ئازاری سینگ و تەنگەنەفەسی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا