ژنە ئەکتەرێکی تورکی لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا هاوسەرگیری دەکات

هەمەرەنگ 08/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەپێی میدیاکانی تورکیا، زێڕین سومێر، ژنە ئەکتەری تورکی لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بە نهێنی هاوسەرگیری کردووە.

لەو بارەیەوە،رۆژی رابردوو ئەو ژنە ئەکتەرە بە میدیاکانی تورکیای راگەیاند کە هەشت مانگ لەمەوبەر بە نهێنی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا هاوسەرگیری کردووە، ئەویش دوای ئەوەی ٢٢ ساڵ پێکەوە ژیاون و لەکۆتاییدا بڕیاری هاوسەرگیریان داوە.

هاوسەرگیرییەکە مشتومڕێکی زۆری لەناو تورکیادا لێکەوتووەتەوە، بە تایبەتی کە تەمەنی سومیر ٧٨ ساڵە، بەهۆشیەوە دوای چەند ساڵێک دوورکەوتنەوە لە چاوی کامێراکان، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بوونەتە مانشێتی رۆژنامەکان.

ئەمە دووەم هاوسەرگیری ئەو ژنە ئەکتەرەیە، پێشتر هاوسەری یەکەمی بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدابوو، ئێستاش دەڵێت دڵخۆشم کە گەیشتم بەو کەسەی دەمویست.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا