وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزێكی تایبەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتتدا دوو گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەكانیان لە پارێزگای میسان دەستگیركرد.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" پاش لێكۆڵینەوە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر و دەروونییەكانەوە، هێزێكی تایبەت بە پشتبەستن بە زانیارییە وردەكانی دەزگای هەواڵگری، لە پارێزگای میسان دوو گەورەبازرگانی ماددە هۆشبەرەكانیان دەستگیركرد".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەگەڵ دەستگیركردناندا ئەو هێزە تایبەتەیان توانیویانە دەستبەسەر یەك كیلۆگرام لەماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵدا بگرن".